ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی واژووكردنی گرێبەستی لەگەڵ فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بڵاوكردەوە.

پێگەی فەرمی یانەی بەرشلۆنە بڵاویكردووەتەوە یانەكەیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ رێككەوتووەو لە واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆتینیۆی بەرازیلی سەركەوتوو بووە.

پێگەی یانە كەتەلۆنییەكە بەبێ ئەوەی نرخی گرێبەست و ماوەكەی ئاشكرا بكات بڵاویكردووەتەوە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كۆتینیۆ 400 ملیۆن یۆرۆیە.

بڵاویشیانكردووەتەوە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا وردەكاری گەیشتنی یاریزانە نوێكەیان و پێشكەشكردنی بەهاندەران و میدیاكان بڵاودەكەنەوە.

كۆتینیۆ لە 12ی یۆنیۆی 1992 لە ریۆ دی جانیرۆی بەرازیلی لەدایك بووەو لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ و هەڵبژاردەی بەرازیلی ئاستی بەرزی نمایشكردووە.

پێگەی یانەی بەرشلۆنە بڵاویشیكردووەتەوە كۆتینیۆ لەگەڵ یانەی فاسكۆ دی گاما دەستی بەیاریكردن كردووەو لەتەمەنی 18ساڵیشدا روویكردووەتەوە ئەوروپاو بەدرێسی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و دواتر ئیسپانیۆلی ئیسپانی و پاشان لیڤەرپوڵی ئینگلیزی یاریكردووە.

  • 1