ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

بە بەشداری نۆ یانە، وەرزێکى تری نوێی خولی نایابی یانەکانى کوردستان، بۆ تۆپی پێی دەست پێ دەکات، بە بێ بەشداری یانە پلە نایابەکانى کەرکوک .

ئەمڕۆ، بە بەشداری یانەکانى هەولێر، برایەتى ، زێرەڤانى ، پێشمەرگەى هەو لێر، نەورۆز، شێروانە، زاخۆ، هەندرین، ئارارات، شەمەندەفەری خولی نایابی کوردستان بەڕێدەکەوێت لە دهۆک ـ ەوە و لە گەرمیان لەنگەر دەگرێت و سەرجەم یارییەکان لە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک بەڕێوە دەچن.

زێرەڤانى لە نێو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى هندرێن دەکات و ئاراراتیش بەخێر هاتنى میوانە هەولێرییەکەى دەکات، کە پێکەوە یەکەم یاری خولی نایاب ئەنجام دەدەن،کە پێشمەرگەى هەولێرە، و لە یارییەکى تری گەڕی یەکەمدا، شێروانەى تاکە نوێنەری ئیدارەى گەرمیان بە هەموو کوڕە گەرمیانیەکانەوە میوانداری لە برایەتى هەولێر دەکات، کە بەشێکى یاریزانەکانى گەرمیانین و پێشوتر یاریزانى یانەى شێروانە بوونە.

لە درێژەى یارییەکانى گەڕی یەکەمدا، یانەکەى پایتەخت ڕوو دەکاتە شارەکەى پردى دەلال و پێکەوە یەکەم تاقیکردنەوە لە خولی نایاب ئەنجام دەدەن و تاکە نوێنەرەکەى ئەمساڵی سلێمانى لە خولی نایابی کوردستان کە تیپی نەورۆزە، چاوەڕوانە و هەفتەى داهاتوو یەکەم یاری خۆی دەکات . 

  • 1