ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 نیزام شەبیب

رۆژ پێنج شەمە ، لە دەستپیکى یارییەکانى خولی نایابی کوردستان، یانەى شیروانە لەبەردەم هاندەرەکەى تامى یەکەم دۆڕاندنى چێت و هەولێری پایتەختیش بە زاخۆ دۆڕا و زێرەڤانیش لە نێو ماڵى خویدا بە هەندرین دۆرا و پیرمامیش ئارارات و پێشمەرگەى هەولێر بە یەک خاڵ یاریگایان جێهێشت .

 بە ئامادەبوونى زیاتر لە شەش هەزار هاندەر و سەرۆکى یەکێتى تۆپی پێی کوردستان و ژمارەیەک ئەندامى یەکێتى تۆپی کوردستان، یانەى شێروانەى نوێنەری ئێدارەى گەرمیان لە نێو خاکەکەى خۆی پێشوازى لە یانەى برایەتى کرد بۆ ئەنجامدانى یەکەم یارییان لە دەستپێکى خولی نایابی پێشمەرگە . 

گێمى یارییەکە دەستى پیکرد، یاریزانانى هەردوو یانەى دەستیان بە یاریکردن کرد و هەردوو لا هەوڵی هێرشکردنیان بۆ سەر یەکتر دەدا، هەرچەندە هەردوو یانە لەگەڵ خولەکەکانى نیوەى گێمى یەکەمى یارییەکە، ئاستیان وەک یەک دیار بوو بەڵام ژمارەیەک هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی کەم ، کە چی هیچیان نەیاندەتوانى گۆڵ تۆمار بکەن و چێژێک بە یارییەکە ببەخشن، لە ٤٥ خولەکی یارییەکەدا تەنها سێ هیرشی مەترسیدار بۆ سەر یەکتر لە لایەن یاریزانانەوە ئەنجامدرا، بەڵام هەرسێکیان نەبوونە گوڵ و گێمى یەکەمى یارییەکە بە بێ گوڵ بە یەکسان بوون بە کۆتا هات.

 لە گەڵ دەستپێکردنى کێمى دووەمى یارییەکەدا، کوڕە هەولێرییەکان باشتر دەبینران و هەوڵی تۆمارکردنى گۆڵیان ئەدا و لەبەرامبەردا شێروانەش هەوڵی پێچەوانەوەى ئەدا بۆ تۆمارکردنى گوڵی یەکەم، بەلام ئەنجامەکە هەر وەک خۆی مایەوە تا خولەکى ٥٩ى یارییەکە، بەڵام لە خولەکى ٦٠ى یارییەکە حەمید ئیسماعیل برایەتى کردە خاوەنى گوڵی یەکەم، دواى چەندین گۆڕانکاری لە هەردوولا هەوڵەکان بێ ئاکام بوون و یارییەکە بەو ئەنجامى خۆی مایەوە و برایەتى بە گوڵێکى بێ بەرامبەر لە شێروانەى بردەوە .

لە یارییەکى تری خولەکەدا، زێرەڤانی لەسەر یاریگاى خۆی بە گوڵێکى بێ بەرامبەر بە هەندرێن دۆڕا و ئارارات و پێشمەرگەى هەولیر لە پیرمام بەیەک خاڵ رازی بوون، لە لایەکى تریشەوە، زاخۆ هەولێری پایتەختى توشی یەکەم دۆڕاندن کرد .

  • 1