ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دڵتەنگە بەوەی کە هێشتا پیرێز بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردوەو موچەی ساڵانەکەی بۆ زیاد نەکردوە.

رۆناڵدۆ لەماوەی رابردودا و پاش نوێکردنەوەی بۆندەکەی میسی وبەرزکردنەوەی موچەکەی، لای خۆیەوە داوای بەرزکردنەوەی موچەی کرد و کردی بە مەرج بۆ مانەوەی لەیانە مەدریدیەکە.

هەرچەندە ئەو کات بەڵێنی بەرزکردنەوەی موچەکەی پێدرا، بەڵام تا ئێستا لەلایەن پیرێزی سەرۆکەوە بۆی نەکراوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان رۆناڵدۆ لە هەڵوێستی پیرێز بێزارە و داوای کردوە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات.

رۆناڵدۆ دەیەوێت موچەی ساڵانەکەی ببێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەوەی میسی هاوسەنگ ببێتەوە.

  • 1