ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی فەرمی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەیان بەشێوەیەکی کاتی دەستنیشان کرد.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لویجی دی بیاگیۆ-ی وەک راهێنەر کاتی بۆ نێراتۆزرییەکان دەستنیشانکردووەو وابڕیارە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەسەرکردایەتی ئەو راهێنەرە نوێیە دوو یاریی دۆستانە بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە شاری مانچستەر و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە لەندەنی پایتەخت ئەنجام بدات.

دی بیاگۆ تەمەنی 46 ساڵەو لەشوێنی جیامبیرۆ فینتۆرای راهێنەری پێشووی ئیتاڵیا ئەو پۆستەی بەشێوەیەکی کاتی وەرگرتووە.

فینتۆرا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە نەیتوانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2018ی روسیا سەربخات، هەربۆیە لە پۆستی راهێنەرایەتی نێراتزۆرییەکان دوورخرایەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەنیازە راهێنەری نوێ بۆ رکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی سەرکەوتن بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 هەڵببژێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەکە لە رۆبەرتۆ مانشینی و کلاودیۆ رانێری دوو بەهێزترین پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

  • 1