ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆزیە مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بۆ وەرزی گواستنەوەی هاوینە بڕیارێکی نوێ دەردەکات و بەشێوەیەکی تر ریزەکانی رێکدەخاتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری دەیلی ئێکس پرێسی بەریتانی مۆرینیۆ رایگەیاندووە ئامادە نییە بۆ وەرزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ هیچ هێرشبەرێکدا ئیمزابکات و دەرگای میرکاتۆی هاوینە بۆ هێرشبەران لە ئۆڵدترافۆرد دادەخرێت.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەو پۆرتوگالییە رایگەیاندووە کە ئێبراهیمۆڤی سویدی لەیاد ناکەن و لەئێستادا گرنگی بەتواناکانی دەدەن.

ئەو را‌هێنەرەی شەیتانە سوورەکان ئاماژەی بەوەداوە ئەلێکس سانچێز، رۆمیۆ لۆکاکۆ، مارسیال و راشفۆرد دەتوانن لە لای چەپی یاریگا و راستی یاریگا یاریی بکەن و وەک ئەستێرەیەکی گەشاوە دەربکەون.

لەکۆتایی قسەکانیدا مۆو ئاشکرایکرد سەرقاڵی ئەوە دەبێت چۆن بتوانێت سیستمێک بۆ رێکخستنەوەی تیمەکەی دابنێت و بیر لەوە ناکاتەوە ئەستێرەیەکی تر پەلکێشی ریزەکانی بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە سەرکەوتوو بوو لە هێنانی ئەلێکس سانچێزی چیلـلی لە یانەی ئارسناڵەوە بۆ قەڵای شەیتانە سوورەکان.

  • 1