ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەردار جەبار "دەڤەری بارزان

دوای تێپەڕبوونی چوار گەڕ بەسەر خولی یانە پلەیەکانی کوردستان، تۆمار کردنی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ، دەستەی کارگێڕی یانەی هەڵۆی تاکە نوێنەرەکەی قەزای مێرگەسۆر، کۆبونەوەیەکی بەپەلەیان سازکرد و تێیدا ڕاهێنەری ناسراوی عەرەبی عەلی هیلالیان لە پۆستەکەی لادا .

لەبەر گۆڕانگاریەکانی نیهاد موراد سکرتێری یانەکە رایگەیاند "بەر لە دەستپێکردنی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، ئێمە ئامادەکاری باشمان ئەنجامدابوو کە بتوانین ئەمساڵ یانەکە بگەڕێنینەوە خولی نایابی کوردستان .

نیهاد وتیشی " یانەکەمان خستە دەست ڕاهێنەری بەناوبانگی عەرەب علی هیلال نەجم، بەڵام بەداخەوە دوای ٤ یاری ئەوەی کە چاوەرانمان دەکرد رووی نەدا، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی دەستەی کارگێری یانە بڕیارمان لە دوور خستنەوەی ڕاهێنەری ناوبراو دا .

لەبارەی چارەنووسی یانەکە دوای دەرکردنی هیلال سکرتێری یانەکە وتی "بۆ شوێنگرەوەی ڕاهێنەری لەکار لادراو بەهاوبەشی لەگەڵ دینۆ میکایل ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە لەئەستۆ دەگرین تاوەکو کۆتایی وەرز ، ئێمە ٦ یاریمان لە پێشە و لەو ٦ یاریە ٤ یاری لە یاریگای خۆمان دەکەین و ئامانجمان ئەوەیە دووبارە بگەرێینەوە ناو رکابەرییەکان و بە دەست هێنانی بلیتی سەرکەوتن بۆ خولی نایابی کوردستان.

لەبارەی ناڕەزایی هاندەرانی یانەکە لەخراپی ئاستی ئەمساڵیان موراد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئێمە وەکو دەستەی کارگێری یانەی هەڵۆ هەمیشە رێز‌ لە رەخنە و گلەیی هاندەرانی خۆمان دەگرین، دوای یاری ئێمە لەگەڵ یانەی سۆران لە لای هاندەران و دۆستان رەخنەی زۆر لە شێوازی یاری کردن و پێکهاتەی ئێمە گیرا ،هەربۆیەش بریارمان دا کۆبوونەوە بکەین و ئەنجامی کۆبوونەوەش ئەوە بوو کە بە رەزامەندی هەردوولا ڕاهێنەری یانەکە دەستی لەکار کێشایەوە.

دەربارەی پلانی داهاتووی یانەکە نیهاد باسی لەوەشکرد "من لە بەرنامەم نەبوو ئەمسال ببم بە ڕاهێنەری یانەی هەڵۆ چونکە لاوانمان هەیە لەوێ کار دەکەم و خولمان لە پێشە، بریارمان بوو ساڵی ئایندە ئەو پۆستە وەربگرم، بەڵام خراپی ئەنجامەکانی هیلال ناچاری کردین ئەو بڕیارە بدەین، ئامانجمانە لە وەرزی داهاتوو زیاتر پشت بە یاریزانی لاو ی دەڤەرەکەمان دەبەستین لە هەر چوار قەزای چۆمان و رواندز و سۆران و مێرگەسوور.

یانەی هەڵۆ چەند ساڵێکە لەخولی نایابەوە دابەزیوەتە خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، ئەمساڵیش ئامانجیان بوو بگەڕێنەوە یانە پلە نایابەکان، بەڵام بەدۆخێکی سەختدا گوزەر دەکەن لە دوای چوار یاری خاوەن سێ یەکسانبوون و دۆڕانێکن سێ خاڵیان کۆکردۆتەوە لەدوا پلەی کۆمەڵەی یەکەم گیرساونەتەوە و مەترسی دابەزین بۆ خولی یانە پلەدووەکانیان لەسەرە.

  • 1