ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەردار جەبار "بلێ.

لـە گەڕی پێنجەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لەدەڤەری بارزان و لە یاریگای بلێ، لەکەش و هەوایەکی باراناویدا، یانەی گارە بووە میوانی یانەی هەڵۆ و یاریکەش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لەسوودی هەڵۆکانی بارزان بوو .

گێمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا باڵادەست بوون بەجۆرێک تادەهات باران بەخووڕتر دەبوو هەڵۆش توند و تۆڵتر بە هێرش لەدوای هێرش میوانە دوورەدەستەکەی بێزارتر دەکرد ،ئەوەبوو لەدوا خولەکەکانی تایمی یەکەم لەڕێگەی ئەیاد حەیدەری هێرشبەری یانەکە هەڵۆ یەکەم تیری لەسینەی گارەی میوان سرەواند، پێشکەوتنی هەڵۆ بەگۆڵێک ناونیشانی گێمی یەکەم بوو .

تێکچوونی دۆخی یاریگاگە بەهۆی باران بارینی بەردەوام هەردوو یانەی ناچار کرد بە درێسی جیاواز لەگێمی یەکەم بێنەوە سەر لاکێشەی سەوز ، دووبارە کوڕانی یانەی خانەخوێ جڵەوی یارییەکەیان وەئەستۆ گرت بەردەوام بوون لەهێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یانە گارە ،لە تایمەدا گۆڵپارێزی هەڵۆ زۆر بە ئاسوودەیی یاریەکەی ئەنجامئەدا چونکە تەنانەت بۆ جارێکیش لەلایەن هێرشبەرانی گارەوە گۆڵەکەی بەسەر نەکرایەوە، ڕاهێنەری هەردوو لا هەموو کارتەکانیان بەکار هێنا لێ ئەنجامی یاریەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەهات یانەی هەڵۆ دوای شکستێک و سێ بەرامبەر بوون یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد و بەشەش خاڵ هاتە پلەی پێنجەم و بەجیاوازی گۆڵ لەدوای یانەی ئاکرێوە دێت یانەی گارەش کەوتە ناوچەی مەترسیدار بەسێ خاڵ لەدوا پلەدا گیرساوەتەوە.

  • 1