ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیدن هازاردی بەلژیكی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەرگای پەیوەندیكردن بەرووی یانەی ریاڵ مەدریددا دەكاتەوە.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی نمایشی دەكات ئیدن هازارد لەلایەن هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و مانچستەر سیتی ئینگلیزییەوە چاودێری دەكرێت.

لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی (تیلی فوت)ی فەرەنسی هازارد وتویەتی " ئەمە تۆپی پێیەو لەتۆپی پێشدا هەموو شتێك ئەگەری روودان و روونەدانی هەیە".

وتوشیەتی " هەموو ساڵێك باس لە ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان دەكەن، من هەركاتێك بمەوێت بڕۆم دەڕۆم".

ئەستێرەكەی بلوز وتوشیەتی " بەڵام من لەئێستادا لێرە باشم، تا ئێستا دوو ساڵ لەگرێبەستەكەم ماوە، هاندەران خۆشیان دەوێم و خێزانەكەشم لێرە ئاسودەن، چاوەڕێین و دەبینین".

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ هاوینی ئەمساڵ یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی هازارد دەستپێدەكات و ئەگەریش هەیە لەو گواستنەوەیەدا گاریس بەیل بدرێتە یانە لەندەنییەكە.

  • 1