ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی یۆڤانتۆس زەبرێكی توندی بەركەوت و گۆنزالۆ هیگواینی ئەرژەنتینی و هێرشبەری یانەكەی دووچاری پێكان بوو.

لەیاریی نێوان هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و تۆرینۆ گۆنزالۆ هیگواین لەخولەكی 15دا دووچاری پێكان هاتووەو راستەوخۆ بەر فیدریكۆ بێرناردسكی گۆڕانكاری پێكرا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ هیگواین لە پاژنەی پێی قاچی چەپیدا دووچاری پێكان هاتووەو بڕیاریشە بۆ ئاشكراكردنی جۆری پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەكەی پشكنینی پزیشكی وردی بۆ بكرێت.

بەپێی هەمان ئەو سەرچاوانەو بەشێوەیەكی سەرەتایی، هیگواین ناتوانێت لەیاریی یەكشەممەی داهاتووی یانەكەی بەرامبەر ئەتەڵانتا بەشداری بكات و پێشبینیش دەكرێت لەكاتی بوونی شكاندن لە پاژنەی پێیدا بۆ ماوەی زیاتر لەمانگێك دووربكەوێتەوە.

یانەی یۆڤانتۆس نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەزەحمەت و بە گۆڵێكی خاوێن سەركەوتنی بەرامبەر یانەی تۆرینۆ تۆماركردو گۆڵەكەش ئەلێكس ساندرۆی بەرازیلی تۆماریكرد.

  • 1