ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

گەڕێکی ترێ یارییەکانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان بەڕێوە چوو، کە گەڕی چوارەمی قوناغی یەکەم بوو، تێدا هەندرێن و نەورۆز سەرکەوتنیان تۆمارکرد .

یانەی وەرزشی هەندرێن بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و لە یاریگای خوی میوانداری یانەی هەولێری پایتەخت کرد و یارییەکەی لێ بردەوە بە ئەنجامی گوڵێکی بێ بەرامبەر و کوێ خاڵەکانی خۆی گەیاندە دە خاڵ و ڕێزبەندی یەکەمی خولەکەی گرتووە .

لە یارییەکی تردا، یانەی برایەتی شاری هەولێر، لە یاریگای دووەمی یانەی هەولێر، کە بە یاریگای خوی دایناوە و لە هەفتەکانی ڕابردوودا داوای لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کرد، ئەو یاریگایە بهیاریگای ئەو ئەژمار بکرێت و لەم گەڕەی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان ، میوانداری یانەی زاخۆی کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی ڵێ بردەوە و کۆی خاڵەکانی خوی گەیاندە ۷ خاڵ و پلە دووەمی ڕێزبەندی گرتووە .

لە یارییەکی تری خولەکەدا، یانەی وەرزشی نەورۆزی شاری سلێمانی، کە تا ئێستا تامی هیچ بردنەوەیەکی لە خولی نایابی ئەمساڵ نەکردووە، لەسەر یاریگای زانکۆی سلێمانی، میوانداری لە یانەی ئارارات کردوو و یارییەکەیان بە یەکسان بوون بە یەک گوڵ بۆ هەردوولا بە کۆتا هات .

یاری نێوان شێروانەی تاکە نوێنەری گەرمیان و زیرەڤانیش بەهۆی خراپی کەش و هەواوە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار .

بۆ ئەم هەفتەیش یانەی پێشمەرگەى هەولێر پشوو بوو .

ئەنجامی یارییەکان

هەندرێن ـ هەولێر ۱ـ ۰

برایەتی ــ زاخۆ ۲ ـ ۰ 

نەورۆز ـ ئارارات ۱ ـ ۱

ڕیزبەندی خولەکەش بەم شێوەیە

هەندرێن ۱۰ خاڵ

برایەتی ۷ خاڵ 

ئارارات ٦ خاڵ 

پ ـ هەولێر ٤ خاڵ 

زێرەڤانی ٤ خاڵ 

هەولێر ۳ خاڵ 

زاخۆ ۳ خاڵ 

نەورۆز ۲ خاڵ 

شێروانە ۱ خاڵ

  • 1