ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قۆناغی ١٦ی خولی ئەوروپا، میلان و ئارسناڵ یاری لوتکە ئەنجام دەدەن و ئەتلەتیکۆ مەدرید و دۆرتمۆندیش کاریان ئاسانە.

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشکی قۆناغی ١٦ی خولی ئەوروپای راکێشا و لە یاری لوتکەی قۆناغەکەدا، ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەرامبەر ئارسناڵی ئینگلیزی یاری دەکات.

هەروەها لازیۆی ئیتاڵیش رووبەڕووی دینامۆ کێڤی ئۆکرانی بووەوە و لایپزیگی ئەڵمانی و زینیتی روسیش بەرامبەر بەیەک یاری دەکەن.

ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش لە یارییەکی تارادەیەک ئاساندا، رووبەڕووی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی روسی بووەوتەوە و بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیش بەرامبەر سالزبۆرگی نەمسایی یاری دەکات.

بڕیارە یاری چوونی ئەم قۆناغە لە هەشتی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش لە ١٥ی هەمان مانگدا بەڕێوەدەچن.

  • 1