ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یۆب ھاینکسی راھێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بێدەنگی شکاندو لەسەر دەنگۆی رۆشتنی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی ھێرشبەری یانەکەی ھاتە دەنگ.

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیداو لەبارەی دەنگۆی رۆشتنی لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و بەجێھێشتنی بایرن میونشن یۆب ھاینکس وتی " دەستبەرداری نابین، ناتوانم بیھێنمە بەرچاوم کە ھەلێک بۆ رۆشتنی لیڤاندۆڤسکی ھەبێت".

وتیشی " لیڤا ھێرشبەرێکی ئاست بەرزەو یەکێکە لەو یاریزانانەی ھەموو یانەیەک خەون بە بوونی وەھا ھێرشبەرێکەوە دەبەن".

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیداو لەبارەی بونی ناکۆکی لەگەڵ ئارین رۆبنی ھۆڵەندی ھاینکس وتی " ھیچ شتێک روینەداوە، ھۆڵەندییەکە نمونەیەکە جێی شانازییە".

لەماوەی رابردوودا رۆبن رەخنەی لەدانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ گرتبوو لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو تەمەنی ٣٤ ساڵە و دەیەوێت بەشێوەی سەرەکی لەیارییەکاندا بەشداری بکات، یارینەکردن ئازاربەخشە.

سبەی شەممە لەیارییەکی ھەفتەی ٢٤ی خولی ئەڵمانیادا یانەی بایرن میونشن میوانداری یانەی ھێرتابەرلین دەکات.

  • 1