ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ھەردوو ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ھۆڵەندا لەیارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوەو یارییەکەش لەتۆرینۆ دەکرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە رۆژی چواری (حوزەیران/٦)ی ئەمساڵ لەیاریگای یانەی یۆڤانتۆس لە تۆرینۆ، ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لەیارییەکی دۆستانەدا میوانداری ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دەکات.

ئەنجامدانی ئەو یارییە دۆستانەیە چەند رۆژێک پێش بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی روسیایە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو دوو ھەڵبژاردە مەزنەی کیشوەری ئەوروپا شکستیان ھێنا لەگەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨.

ئەو یارییە دەبێتە یاریی ژمارە ٢١ی نێوان ھەردوو ھەڵبژاردە و دواین یاریی نێوانیشیان رۆژی ٢٨ی (ئازار/٣)ی ساڵی رابردوو لەسەر یاریگای ئەمستردام ئەرینا ئەنجامدراو ئیتاڵیاش بەئەنجامی (٢-١) گۆڵ یارییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێھێنا.

  • 1