ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیەوە، لەخوڵی نایابی کورستان، کاروان محەمەد ڕاهێنەری یانەی شێروانە دەستی لەکارکێشایەوە .

ئەمڕۆ، دوای دۆڕاندنی یانەی شێروانە بەرامبەر بە یانەی ئارارات، بە ئەنجامی دوو گوڵی بێ بەرامبەر، کاروان محەمەد لەئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانە گەرمیانیەکە دەستی هەڵگرت .

کاروان محەمەد، ڕاهێنەری پێشووی یانەی شێروانە، بۆ ڕێگای کوردستان وتی : هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەم دەگەڕێنمەوە بۆ ئەو ئەنجامە خراپەی یانەی شێروانە، کە لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵدا پێشکەشی کردووە، وەک ڕاهێنەرێک توانای ئەوەم نیە بەرگری بکەم لەوەی دوو دۆڕاندن توشی تیپەكەم بێت لەر دەستی من، بۆیە بەبەباشم زانی دەست لەکار بکشێنەمەوە .

کاروان محەمەد، وتیشی: لە یارییەکەی ئەمڕۆدا، یاریزانانی شێروانە ئاستێکی زۆر باشیان بووە، بەڵام من بڕیارمداوە و پاشگەز نابمەوە لە دەست لەکارکیشانەوەکەم.

هەروەها، ناوبراو باسی لەوەشکرد، دەست لەکارکێشانەوەی خۆم ئاراستەی کارگێڕی یانەی شێروانە کردوە، بەهیوام قبوڵی بکەن .

کاروان محەمەد ساڵح، یاریزانی پێشوۆی یانەکانی خانەقین و سلێمانی و شێروانە، وەرزی ڕابردوو، ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی شێروانە گرتە دەست و توانی یانەکەی بگەینەێتە چوار گۆشە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان و پلە سێیەم بەدەشت بێنێت .

  • 1