ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵی خاوێن شكستی دووچاری یانەی ئارسناڵ كردو بووە پاڵەوانی جامی كاباراو (جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا).

لەسەر یاریگای وێمبڵی بەناوبانگ هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئارسناڵ لەسەر دەستەبەركردنی نازناوی جامی كاباراو رووبەرووی یەكتر بوونەوە.

خولەكی 18ی تایمی یەكەم بووە ساتی هەژاندنی تۆڕی گۆڵ و سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی یەكەم گۆڵی یارییەكەی بەسودی مانچستەر سیتی تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو گۆڵە كۆتایی هات.

لەتایمی دووەمی یاریەكەداو لەخولەكی 58دا فینسنت كۆمپانی گۆڵی دووەمی یارییەكەی بەسودی سیتیزن تۆماركرد و لەخولەكی 65یشدا داڤید سیلڤا سێیەم گۆڵی مان سیتی نوسییەوەو یارییەكەش بەو سێ گۆڵە كۆتایی هات.

یانەی مانچستەر سیتی بۆ چوارەم جارە لەمێژوویدا نازناوی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرای بەدەستهێنا، یانەی لیڤەرپوڵیش هەشت جار نازناوەكەی دەستەبەركردووەو هەڵگری ژمارەی پێوانەییە لەبردنەوەی نازناوەكەدا.

 

R.M

  • 1