ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نێیمار داسیڤای بەرازیلی و گرانترین یاریزانی جیھان لەیاریی ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر یانەی مارسیلیا دووچاری پێکان بوو.

١٠ خولەک پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکەی پاریس سان جێرمان و مارسیلیا کە بە سێ گۆڵی خاوێن بەسودی پاریسییەکان کۆتایی ھات نێیماری بەرازیلی دووچاری پێکان ھاتوو یاریگای بەجێھێشت.

نێیمار بەبێ ئەوەی بەر یاریزانێکی تیمی بەرامبەر بکەوێت و لەکاتێکدا دەیویست تۆپ له‌ بۆناساری یاریزانی مارسیلیا وه‌ربگرێت، بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەوت و دواتر بەھۆی ئازاری زۆرو بەچاوێ پڕ فرمێسەکەوە لەیاریگا چووە دەرەوەو گۆڕانکاری پێکرا.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک پێکانەکەی نێیمار لە پاژنەی پێیدایەو چەند سەرچاوەیەکی دیکەش پێکانەکەی نێیماریان بە قورس باس کردووە.

یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر پێکانی یاریزانەکەی تا ئێستا ھیچ ھەواڵێکی بڵاونەکردووەتەوە.

  • 1