ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای 16 رۆژ ركابەری و ململانێ یارییەكانی 23 هەمین ئۆڵمپیادی زستانە لە پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور كۆتایی هات.

ئۆڵمپیادی ئەمساڵ گەورەترین پاڵەوانێتی بوو لەمێژووی ئۆڵمپیادی زستانەداو 92 وڵات بەشدارییان تێدا كرد.

زیاتر لە 2968 وەرزشكار بەشدارییان لە ئۆڵمپیادەكەدا كردوو لە 15 یاریی جۆراجۆرو 102 پێشبڕكێدا ركابەرییان كرد.

لەژێر ناونیشانی خەونی سبەی ئاهەنگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە بە ئامادەبونی تۆماس باخی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵمپی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.

لەكۆتاییشدا وەرزشكارە نەرویژییەكان زۆرترین میدالیایان كۆكردەوەو لەسەر ئاستی گشتی ئۆڵمپیادەكە پێشەنگ بوون ، وەرزشكارانی ئەڵمانیا دووەم و وەرزشكارانی كەنەداش سێیەم بوون.

ریزبەندی یەكەم تا دەیەم وڵات دوای كۆتایی هاتنی پاڵەوانێتیەكە بەم جۆرە بوو:

1- نەرویژ .

2- ئەڵمانیا.

3- كەنەدا.

4- ئەمەریكا.

5- هۆڵەندا.

6- سوید.

7- كۆریای باشور.

8- سویسرا.

9- فەڕەنسا.

10- نەمسا.

  • 1