ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب 

دوای دەست لەکارکێشانەوەی، کاروان محەمەد ساڵەح، ئیدارەی یانەی وەرزشی شێروانەی تاکە نوێنەری گەرمیان لە خولی نایابی کوردستان، ئەحمەد دەحامی کردەوە بە ڕاهێنەری یانەکەی .

دوێنی، دەستەی کارگێڕی یانەی شێروانە، ئەحمەد دەحامی ڕاهێنەری پێشووتری یانەی شێروانەی کردەوە ڕاهێنەری یانەکەی .

فەرهاد کەرەم، سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانە بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، دوای دەست لەکارکێشانەوەی کاروان محەمەد ساڵەح ڕاهێنەری یانەی شێڕوانە، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان، بۆ هەستانەوەی یانەکەمان لەو ئەنجامە خراپانەی لەسەرەتای دەستپێکردنی خولەکەوە بەدەستی هێناوە، جارێکی تر ئەحمەد دەحامی ڕاهێنەری پێشوو تر بکەینەوە بە ڕاهێنەری یانەکەمان .

فەرهاد کەرەم، وتیشی : ئەحمەد دەحام ئێستا ڕاهێنەری یانەی شێروانەیە و گرێبەستێکیمان لەگەڵ مۆر کردووە بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، هەروەها وتیشی، پێشنیارم کردووە بۆ دەستەی ئیدارەی یانەکە و بەباشیشی ئەزانم وەک ڕێزلێنان بۆ ماندوو بوونی کاروان ، ڕێزلێنانێکی پێشکەش بکەین .

لەسەر هێنانی یاریزانی نوێی بۆ ڕیزی شێروانە، فەرهاد وتی : بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەمان یاریزانێکی بە ڕەگەز عەرەبمان هێناوە بۆ باشتر کردنی هێڵی بەرگی یانەکەمان .

سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی شێروانە، وتیشی : لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستەی کارگێڕی یانەکەمان ڕێک دەخەینەوە و ڕاگەیاندنی یانەکەشمان باشتر دەکەینەوە .

  • 1