ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

بەشی وەرزشی کولێژی بنەڕەتی زانکۆی گەرمیان، بەسەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێ کوردستان، لە شارۆچکەی کەلار خۆلێکی ناوبژیوانی یاریگای فوتسالی بۆ ۷۰ قوتابی و ئارەزوومەندی ئەو یارییە کردەوە .

بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، خولێکی ناوبژیوانی یاریگای فوتسال کرایەوە و هەردوو ناوبژیوانی نیودەوڵەتی، وانەیان بە ئارەزومەندانی خولەکە وتەوە .

هەردی حەسەن، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی خولەکە، بۆڕێگای کورستان وتی :لە شاروچکەی کەلار، بەشی وەرزشی کولێژی بنەڕەتی زانکۆی گەرمیان، بەسەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێ کوردستان، خولێکی سێ ڕۆژەی بۆ ۷۰ قوتابی و ئارەزوومەندی بوارەکە کردەوە.

هەردی حەسەن، وتیشی :خولەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و،تێدا دوو ناوبژیوانی نیودەوڵەتی بەناوەکانی هاوکار سالار و محەمەد حەسەن، وانەکانیان دەوتەوە بە فێرخوازە بەشداربووەکانی خولەکە.

هەروەها، ناوبراو باسی لەوەشکرد ، لە سێیەم ڕۆژی خولەکەدا، بە ئامادەبوونی هەریەک لە سیروان نەجمەددین و تەڵعەت سەعدوڵڵا ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ،کۆتایی بە خولی ناوبژیوانی یاری فوتساڵ هات و سەرجەم بەشداربوون بڕوانامەیان پێدرا.

  • 1