ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باس له‌ گرنگترین گۆله‌كانی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و گۆرانكاری له‌ شێوازی یاری كردنی ده‌كات .

میسی توانی گۆلێكی سه‌رنج راكێش تۆمار بكات له‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی رابردوو و جیاوازی نێوان به‌رشلۆنه‌ و رۆخی بلانكۆسی كرده‌ هه‌شت خاڵ و یانزه‌ هه‌فته‌ ماوه‌ یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌كۆتا بێت .

میسی له‌ لێدوانێكیدا بۆرۆژنامه‌ی ماركا نهێنی گۆرانكاری له‌ شێوازی یاری كردنی به‌رشلۆنه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت :له‌وه‌ته‌ی ساڵی رابردوو بریارمدا هه‌ڵویسَتی خۆم بگۆرم وكه‌میك له‌عمق یاری بكه‌م، به‌ڵام به‌رده‌وام بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ بگه‌مه‌ گۆلی به‌رامبه‌ر و پارێزگاری له‌ تۆمار كردنی گۆلی زیاتر بكه‌م .

میسی باس له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ده‌كات له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت : یه‌كه‌م یاری له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا له‌ ئۆكرانیا بوو به‌رامبه‌ر شاختار ،چه‌ند یاریزانێكی تیپی دووه‌م له‌م یاریه‌ به‌شداریان كرد ئه‌و كات بلوگرانه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا بوو بۆقۆناغی داهاتوو ،به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ یاریمان كرد ،ئه‌گه‌رچی تووشی شكست هاتین ،به‌ڵام هه‌ستێكی گه‌وره‌م هه‌بو بۆیه‌كه‌م جار له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا ده‌ركه‌وتین .

لیۆ باس له‌ گرنگترین گۆله‌كانی ده‌كات له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت : به‌رده‌وام گۆلی گرنگك هه‌یه‌ له‌وانه‌ یاریه‌كانی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا ، له‌ قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌و گۆله‌ی تۆمارم كرد به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ،یاده‌وه‌ری جوانم هه‌یه‌ له‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ له‌راستیدا حه‌ز به‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ ده‌كه‌م و چێژ له‌یاری كردن ده‌بینم .

  • 1