ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌مرۆ ریال مه‌درید روبه‌رووى یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى ده‌بێته‌وه‌ له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ، مێره‌نگى ده‌یه‌وێت به‌سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئه‌م یانه‌یه‌ یادى (116)ساڵى دامه‌زراندنى بكاته‌وه‌ .

ریال مه‌درید له‌ماوه‌ى (116)ساڵدا توانیوه‌تى (33)نازناوى خولى ئیسپانى و (12)نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا و (19)نازناوى جامى شاى ئیسپانیا و یه‌ك نازناوى جامى خول و (10)نازناوى جامى سوپه‌رى ئیسپانى و چوار نازناوى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپاى و دوو نازناوى جامى یه‌كێتى ئه‌وروپى .

له‌ هه‌مان كاتدا ریال مه‌درید سىَ نازناوى جامى جیهانى یانه‌كان و سىَ نازناوى ئینته‌ر كۆنتینیتاڵ و جامى ئیفا دوراتى یه‌ك نازناو به‌ده‌ست هێناوه‌ .

  • 1