ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی تەنها 10 خاڵی پێویستە بۆ ئەوەی نازناوی ژمارە 25ی لالیگا، بخاتە نێو مۆزەخانەی نیو کامپەوە.

دوای یەکسانبوونەکەی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریەکانی هەفتەی 31ی خولەکە، هەنگاوێکی دیکە کەتەلۆنیەکانی لە بردنی نازناوی خولی ئیسپانی نزیککردەوە.

لەحاڵێکدا ئەگەر ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرجەم ئەو یارییانەی لە خولی ئیسپانیا ماویەتی بردنەوە بەدەستبهێنێت، ئەوا کۆی خاڵەکانی دەبێتە 89 خاڵ.

ئەمە لەکاتێکدایە یانەی بەرشلۆنە 79 خاڵی هەیەو تەنها 10 خاڵی پێویستە بۆ ئەوەی نازناوی لالیگا بۆ جاری 25 لەمێژوویدا بەدەستبهێنێت و 7 یاریی لە خولەکەشدا ماوە ئەنجام بدرێت.

  • 1