ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی گۆڵێك لە دێربی مەدرید، چەند ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و مێژووەکەی زێڕین تر کرد.

 

لە دێربی شاری مەدرید و لەسەر چیمەنی سانتیاگۆ بیرنابیۆ، رۆناڵدۆ گۆڵێکی بۆ مێرەنگییەکان تۆمارکرد، بەو بۆنەیەشەوە چەند ژمارەیەکی گەورەی پێوانەیی نووسییەوە.

 

 

بەتۆمارکردنی ئەو گۆڵە دۆن چەند دەستکەوتێکی تاکە کەسی بەدەستهێنا، رۆناڵدۆ گەیشت بە گۆڵی ژمارە 650 لە مێژووی ژیانی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ یانەکانی ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی پۆرتوگال.

 

 

هێندە بۆ کوڕەکەی مادێرا بەس نییە، توانی لەسەر حسابی رۆخی بلانکۆس لەدوای ساڵی 2018ەوە گۆڵی ژمارە 24 لە 15 یاریی رابردوودا تۆماربکات، جگەلەوەش لە 13 یاریی لەسەریەکدا گۆڵی تۆمارکردووە.

 

لەلایەکی ترەوە ئەو تاکە گۆڵە دەستکەوتی دیکەی هەبوو بۆ رۆناڵدۆ، لەم وەرزەدا 40 گۆڵی تۆمارکردووە لە 37 یارییدا، سەرجەمیان لەگەڵ شاهانەییەکان بووە لەگشت پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا.

 

ئەستێرەکەی یانەی ریاڵ مەدرید، زیاتر مێژووی یارییکردنی پرشنگدار دەکات و 19 گۆڵی لە 9 یاریی لەسەریەکدا لە لایگای ئیسپانیا بۆ قەڵای سپی تۆمارکردووە.

رۆناڵدۆ لەسەر ستەیجی سانتیاگۆ بیرنابیۆ لە خولەکی 63دا لەلایەن زیدانی راهێنەرەوە ئاڵوگۆڕی پێکراو لەشوێنیدا کەریم بنزیمەی فەرەنسی هاتەوە نێو یاریگاوە، ئەمەش لەپێناو پشوودانی ئەو ئەستێرەیە بۆ رکابەرییەکانی چامپیۆنس لیگ، چونکە بۆ ڕووبەڕوونەوەکەی یۆڤانتۆس لە یاریی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا زیدان پێویستی بەتواناکانی ئەو ئەستێرە تەمەن 33 ساڵە دەبێت.

 

لە رکابەرییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیاشدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی 23 گۆڵەو بەجیاوازی شەش گۆڵ پلەی دووەمی لەدوای لیۆنێل مێسی پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەوە گرتووە.

 

  • 1