ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێش ماوەیەك داوایان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كردبووە بە تەواوەتی لە شەنگال بكشێتەوە، وتیشی، "هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی توركیا لە ناو خاكی عێراقدا نییە".

حەیدەر عەبادی لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە بەغدا وتی، "رێگا بە هیچ گروپێكی سەر بە وڵاتێكی دیكە نادەین لە عێراق چەك هەڵگرێت، دەستوورمان رێگا نادات خاكەكامان بكاربهێنرێت بۆ ئەنجامدانی هەر كارێك لە دژی وڵاتێكی دراوسێ و لەناوشیاندا توركیا".

عەبادی ئەوەشی وت، "هیچ بەرژەوەندیەكمان نییە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا بخەینە مەترسییەوە و هیچ ئاڕاستیەكمان نیە پشتیوانی هیچ گروپێك بكەین لە دژی ئەو وڵاتە".

  • 1