ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل مێسی گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنە تەنها 3%ی تواناکانی بەرانبەر یانە ئیتاڵییەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەکارهێناوە.

بەگوێرەی ئامارێک، مێسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ هەر 100 لێدانێک تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە، بەرێژەییش دەکاتە 3% ی تواناکانی.

مێسی لەکۆی 124 یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 100 گۆڵی تۆمارکردووەو بەکۆی گشتی تەنها 12 جار تۆڕی گۆڵی یانە ئیتاڵییەکانی هەژاندووە.

مێسی و هاوڕێکانی گەشتی رۆمایان کردووەو ئەمشەو لەسەر چیمەنی یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ رووبەڕووی یانەی رۆما دەبنەوەو یاری گەڕانەوەی قۆناغی چوونی چامپیۆنس لیگ ئەنجام دەدەن.

  • 1