ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیژنەی ئینزیباتی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ چوار یاریی سزای راگرتنی بەسەر دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید دەرکرد.

سیمیۆنی لە یاریی نێوان ئەتلەتیکۆمەدرید و ئارسناڵ لە ئینگلتەرا بە توندی بە گژی ناوبژیوان چوەوە پاش ئەوەی بە کارتی سور یاریزانێکی کردە دەرەوە.

هەرچەندە لەو یاریەشدا سیمیۆنی بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا، بەڵام دواتر لیژنەی ئینزیباتی سەر بە یوفا کۆبونەوەیەکی لەسەر سزادانی ئەو راهێنەرە ئەنجامدا.

سەرەنجام بۆ چوار یاریی سزای راگرتن بەسەر دیگۆسیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید دەرکرا و بەوەش ئەو راهێنەرە لە یاریی کۆتایی یۆرۆپا لیگ بەرامبەر مارسیلیا ناتوانێت وەک راهێنەر سەرپەرشتی یانەکەی بکات.

  • 1