ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، سوارێز وتوویەتی "لە وەرزی 2016دا، مێسی بڕیاریدا ریزەکانی بەرشلۆنە جێبهێڵێت، بەڵام لەگەڵیدا، گفتوگۆیەکی چڕم ئەنجامداو، رێگەم لەو یاریزانە گرت روو لەهەر یانەیەکی دیکە بکات".

لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە باسی لەوە کردووە، کە بەهۆی یاساکانی باج و دەرامەت لە ئیسپانیا، مێسی بڕیاریداوە لالیگا جێبهێڵێت و روو لە یانەی مانچستەر سیتی بکات.

سوارێز بۆ مۆندۆ زیاتر باسی لەو بابەتە کردووەو دەڵێت "بەمێسیم وت ئەگەر روو لە هەر یانەیەکی دیکەی بکەیت ناتوانیت ئاسوودەبێت، بەراورد بە یانەی بەرشلۆنە، چونکە لە بلاوگرانا دەتوانیت هەموو کارێک ئەنجام بدەیت و، نازناوەکان بەرزبکەیتەوە".

  • 1