ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی ئی ئێسی پی ئێن، خۆسێ مۆرینیۆی پورتوگالی راهێنەری مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پێیوایە پورتوگال تیپێی باشی هەیە و دەڵێت "دەتوانم بڵێم بەبێ رۆناڵدۆ هەلی بردنەوەی نازناوەکە زۆر کەمە، بەڵام بەبوونی ئەو هیچ شتێک ئەستەم نییە".

مۆرینیۆ هەمان بۆچوونیشی لەسەر لیۆنێل میسی هێرشبەری بەرشەلۆنە هەیە و دەڵێت "پێموایە ئەرجەنتینیش بەبێ میسی رکابەری نازناوەکە نابێت، بەڵام بە میسییەوە یەکێکە لە پاڵێوراوانی نازناوەکە".

لە کۆتایی قسەکانیدا، مۆرینیۆ سەرسامی خۆی بە هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئیسپانیا دەربڕیوە و ئاماژە بەوە دەکات هەردووکیان زیاتر ئامادەن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتێک لە مۆندیالی روسیادا.

  • 1