ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیدارەی بایرن میونشن بۆ یەک وەرز گرێبەستی فرانک ریبری یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەی نوێ کردەوە.

دەستەی هونەری یانەی بایرن میونشن رەزامەندی پیشاندا تا وەرزی 2018 بۆ 2019 گرێبەستی ریبیری درێژ بکرێتەوە

ئەوەش پاش ئەو ئاستە بەرزەی ریبری لەم وەرزەدا لەگەڵ بایرن میونشن پێشکەشی کرد.

ریبیری تەئکیدی کردەوە کە ئەو خۆشحاڵە بەوەی ساڵێکی تریش لەگەڵ بایرن بەردەوام دەبێت و دوپاتیشیکردەوە کە بایرن بوەتە بەشێک لە خێزانی ئەو.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، نیکۆ کۆڤاچ راهێنەری نوێی بایرن میونشن لەوەرزی داهاتوەوە ، داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردوە کە گرێبەستی ریبیری نوێ بکرێتەوە

پاش نوێ کردنەوەی بۆندی ریبیری ، لە ئێستادا ئیدارەی بایرن گفتوگۆکانی لەگەڵ ئاریان رۆبن دەستپێکردوە بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەویش بۆ وەرزێک درێژ بکرێتەوە.

  • 1