ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاش ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە هەردوو نازناوی خول و جامی ئیسپانیای مسۆگەرکرد، بارتۆمیۆ کۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامان و ئیدارەی یانەکەی کردوەو کلیلی پلانەکانی وەرزی داهاتووی پێداون.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پلانەکانی بارتۆمیۆی ئاشکراکردوەو تەئکیدی کردۆتەوە کە بریتین لە پێنج هەنگاو.

هەنگاوی یەکەم ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ گریزمان و هەنگاوی دوەمیش بەردەوام بونی ڤالڤیردی راهێنەرە لە پۆستەکەیدا.

هەنگاوی سێیەم مانەوەی رۆبێرت فێرناندێزە وەک بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و هەنگاوی چوارەمیش پشت بەستنە بەتواناکانی دیمبلی

دواین هەنگاوی ئیدارەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو، نوێکردنەوەی بۆندی ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەکەیە.

  • 1