ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەفەرمی راهێنەری ئینگلتەرا هاری کینی هێرشبەری تۆتنهامی کردە کاپتنی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیادا.

گاریس ساوسگێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، کە هاری کین کاپتنی هەڵبژاردەکەی دەبێت لە مۆندیالدا و دەڵێت "کین خاوەنی متمانەیە و چەند سیفاتێکی کەسایەتی سەرسوڕهێنەری هەیە، پێشموایە لە توانایدا هەیە ئەو رکابەرییە لەئەستۆ بگرێت".

ساوسگێت ئاماژە بەوە دەکات، ئەمە نامەیەکی باشە بۆ تیپەکەی کە بزانن کاپتنێکیان هەیە لەوانەیە ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.

هاری کینی ٢٤ ساڵ، کە یەکەم جارە بەشداری لە مۆندیالدا دەکات، لە ٢٣ یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئینگلتەرا ١٢ گۆڵی تۆمارکردووە.

ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی حەوتەمی مۆندیالی ٢٠١٨دایە، کە بڕیارە لە ١٤ی مانگی داهاتوو لە روسیا بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە هەڵبژاردەانی بەلجیکا و پەنەما و تونسی لەگەڵدایە.

  • 1