ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی سێرجیۆ بۆسکێتسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان نوێبکەنەوەو دەستکاری خاڵەکانی نێو گرێبەستەکەش بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرت، ئیدارەی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بڕیاریانداوە بۆندی سێرجیۆ بۆسکێتس نوێبکەنەوەو لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕانکاری لە خاڵەکانی نێو گرێبەستەکە بکەن و مووچەکەی زیاد بکەن.

 

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە جۆسێ پاریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بەتەنها بڕیاری لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی داوەو نایەوێت دەستبەرداری تواناکانی ببێت.

 

 

وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی بۆندی بۆسکێتس رابگەیەندرێت.

 

  • 1