ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی روبەروی یەک دەبنەوە

یاریگای ئۆلمبیسکی نیشتیمانی لە کییەڤی وڵاتی ئۆکرانیا میوانداری یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی نێوان ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاڵەوانی وەرزی پێشوو لەگەڵ لیڤەرپوڵ دەکات.

زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید سەرجەم یاریزانەکانی بۆ ئەو یارییە بانگهێشت کردوەو هیچ یاریزانێکی بەهۆی پێکانەوە دورنەکەوتونەتەوە

یۆرگن کلۆبی راهێنەری لیڤەرپوڵیش ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ روبەروبونەوەی ریاڵ مەدرید و تەئکیدی کردەوە کە باشترین پێکهاتە بۆئەو یارییە دادەنێت.

بریارە یارییەکە کاتژمێر 9 ز 45 خولەکی شەو ئەنجام بدرێت و میلوارد مازیکی ناوبژیوانی سربیش سەرپەرشتی ئەو یارییە دەکات.

  • 1