ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یۆرگن کلۆب ئامادەیی لیڤەرپوڵی بۆ روبەروبونەوەی ریاڵ مەدرید پیشاندا و تەئکیدی کردەوە کە پێویستیان بە کەمێک چانس هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

پێش روبەروبونەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، یۆرگن کلۆبی راهێنەری لیڤەرپوڵ بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

کلۆب دوپاتیکردەوە کە یاریزانەکان لەم پاڵەوانێتیەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردوەو شایستەی ئەوەن نازناوەکە بەدەست بهێنن.

وتیشی: پێویستە ئامادەبین و یەکگرتوو بین بۆ ئەوەی بە باشی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ یاریی بکەین

کلۆپ ستایشی ئاستی بەرزی زیدانی راهێنەری کرد و پێیوایە وەک یاریزان و راهێنەر کەسێکی سەرکەوتوو بوە.

راهێنەری لیڤەرپوڵ تەئکیدی کردەوە کە ئەوان ئامادەن بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ و بۆ بردنەوەی نازناوەکەش تەنها پێویستیان بە کەمێک چانس هەیە.

لەکۆتایی قسەکانیدا راهێنەری لیڤەرپوڵ دانی بەوەدا نا کە پێکهاتەی یەدەگیان وەک ریاڵ مەدرید بەهێز نییە بەڵام دوپاتیکردەوە کە ئەوە کێشەیەک دروست ناکات.

  • 1