ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەسەر تویتەری خۆی سێرجیۆ رامۆس بۆ محەمەد سەڵاح نووسیویەتی "تۆپی پێ هەندێکجار بۆت پێدەکەنێت، بەڵام لەکاتێکی دیکەدا گۆڕانکارییەکەی لە رووخساردا دەردەکەوێت".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەو بەرگریکارەی مێرەنگییەکان بۆ سەڵاح نووسیویەتی "من و هاوڕێکانم بەهیواین شیفای خێرات بۆ بێت و لە پێکانەکەت چاک ببیتەوە، چونکە ئایندەیەکی گەش چاوەڕوانتە".

شەوی رابردوو لە یاریی یانەکەی بەرانبەر یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەیاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا محەمەد سەڵاح دووچاری پێکان لە ماسولکەی شانی چەپیدا هات و بەو هۆیەوە لە خولەکی 29ی تایمی یەکەمی یارییەکەدا بەناچاری یاریگای بەجێهێشت، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس تووشی بەریەککەوتنێکی قورس هات.

  • 1