ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەسەر تویتەری خۆیان ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بۆ ریاڵ مەدرید نووسیویانە "پیرۆزبایی لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی 2017-2018".

شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر حسابی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی نازناوی ژمارە 13ی خولی یانە پاڵەوانەکانی بەرزکردەوە یاریی کۆتایی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێک بردەوە.

یانەی بەرشلۆنەی سەرسەختی یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی یانەی رۆمای ئیتاڵی لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ماڵئاوای لە رکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە گەورەیەی کیشوەرە پیرەکە کرد.

  • 1