ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی رایگەیاند گرنگی بەو دەنگۆیانە نادات، کە باس لە رۆشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە دەکەن و دووپاتیدەکاتەوە لە یانە ئیسپانیەکەدا دڵخۆشە.

سوارێز دەڵێت "گرنگی بە پڕوپاگەندەکان نادەم و من دڵخۆشم لەگەڵ لیۆنێل میسی و وەک هاوکار و هاوڕێ پەیوەندییەکی بەهێزمان لە نێواندا هەیە".

لەلایەکی ترەوە، سوارێز پێیوایە بەڕازیل و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئەرجەنتین و فەڕەنسا و بەلجیکا پاڵێوراون بۆ بردنەوەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.

لە بارەی چانسی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، سوارێز دەڵێت "ئاسانە بڵێیت ئارەزووی بردنەوەی مۆندیال دەکەم، بەڵام بەدەستهێنانی قورسە و دەبێت یاری بە یاری مامەڵەی لەگەڵ بکەین و پێویستە تەرکیز بکەین بۆ ئەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەڕێنین".

  • 1