ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوێترین ریزبەندی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ یانەکانی ئەوروپا بڵاوکرایەوەو یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانی لە پلەی یەکەمدا دەبیندرێت.

یانەی شاهانە بۆ ساڵی پێنجەمە لەسەریەک لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گشتی یویفا خۆی جێگردەکات و لە پلەی دووەمیشدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هاوشاری دەبیندرێت.

لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەشدا یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هاتووەو پلەی چوارەمیش بۆ یانەی بەرشلۆنەیە.

یویفا لەو ریزبەندییەدا پشت بەئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەو یانانە دەبەستێت کە بەشداری لە پێنج خولەک بەهێزەکەی کیشوەرە پیرەکەدا دەکەن.

لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمیش یانەکانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و سێڤییای ئیسپانی دەبیندرێن و یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچستەر سیتی و ئارسناڵ و دۆرتمۆند پلەکانی حەوتەم تاکو دەیەمیان گرتووە.

  • 1