ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی سپۆرت بێڵدی ئەڵمانی، لیڤەندۆبسکی بەشێوەیەکی فەرمی داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە رێگەی بدەن روو لە یانەی ریاڵ مەدرید بکات و لەمپەری لەبەردەمدا دروست نەکەن.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بێڵد لیڤا وتووشیەتی "پێویستم بەگۆڕانکاری هەیەو دەمەوێت لە ژیانمدا ئەزموونێکی نوێ تاقیبکەمەوە".

لەبەشێكی دیکەی قسەکانیدا ئەو هێرشبەرەی باڤارییەکان باسی لەوە کردووە کە جێهێشتنی یانەکەی بۆ پارە یان دەستنیشانکردنی یانەکی دیاریکراو نییە، بەڵکو مەبەستی گۆڕانکارییە لە ژیانی وەرزشی خۆیدا.

لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن گرێبەستەکەی لە ساڵی 2021 کۆتایی دێت، بەڵام ماوەیەکی زۆرە راگەیاندنەکانی جیهان ناوی ئەو پۆڵندییە بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەبەستنەوە.

  • 1