ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دووپاتیکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پاش ماوەیەکی زۆر دانوساندنەکانی لەگەڵ لویس ئینریکی ئیسپانی دەستپێکردووەتەوە، کە ئەو کاتە یانەی بلوز چاوەڕوانی یەکلایکردنەوەی داهاتووی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەر تیپەکەی بوو.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، چێڵسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێکی نوێ ئەنجامبدات بۆ ئەوەی راهێنەرەکە دەستبکات بە پرۆژەیەکی نوێ لەگەڵ یانەکەدا، چێڵسیش هیوایەکی زۆری بە ئینرکی هەیە، گەر لەگەڵیدا رێکبکەوێت ئەوا بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئیمزادەکات.

پێشتر ماوریسیۆ ساری راهێنەری پێشووی ناپۆلی بەهێزترین پاڵێوراوبوو بۆ جێگەی کۆنتی، بەڵام بەهۆی هۆکاری مادییەوە نەگەیشتنە رێککەوتن.

  • 1