ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سایتی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، دوو لێکۆڵەرەوەی دارایی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا داوای دوورخستنەوەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە خولی ئەوروپای وەرزی داهاتوو دەکەن، بەهۆی پێشێلکاری لە یاسای یاری خاوێن لەلایەن یانە ئیتاڵیەکەوە.

سایتەکە روونیکردووەتەوە، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنوسی میلان دەدرێت، گەر پێشێلکاریەکەی بەسەردا ساخبێتەوە، ئەوا بێجگە لە دوورخستنەوەی لە یۆرۆپا لیگ، ئەگەر هەیە سزای ماددی بدرێت و لە هەمان کاتدا رێگری لێ بکرێت لە ئەنجامدانی گرێبەست.

لە کاتی دوورخستنەوەی میلان لە خولی ئەوروپا، ئەتلانتا جێگەی دەگرێتەوە و فیۆرنتیناش بەشداری لە پاڵاوتنەکانی خولەکەدا دەکات.

  • 1