ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەدوای پێکانی لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی میسر، لە روسیا بەشداری یەکەم راهێنانی کرد و هیوایەکی بۆ هەوادارانی وڵاتەکەی بەدەست خستەوە.

لەو راهێنانەدا فیرعەونە بچووکەکە بەبێ یارییکردن بەتۆپەوە بەشداری راهێنانەکانی کردووەو لەژێر رێنمایی و چاودێری پزیشکەکانیشیدا راهێنانەکانی ئەنجام داوە.

سەڵاح بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکراشیکردووە کە رۆژانە هەست بە باشبوون دەکات و کار بۆ ئەوە دەکات بە باشترین شێوە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا لە رکابەرییەکانی جامی جیهانیدا بەشداری بکات.

هەڵبژاردەی میسر لە یەکەم یاریی دەستپێکی مۆندیالدا ئەرکی ئاسان نابێت و رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دەبێتەوە.

  • 1