ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئاهەنگی دەستپێکی مۆندیال لە روسیا بەڕێوەبچێت و یەکێک لەو کەسایەتییە دیارانەی بەشداری کردنەوەی دەکات، رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی بەرازیلە.

یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا، ئاشکرایکردووە لە ئاهەنگی دەستپێکی مۆندیالدا هەریەکە لە رۆناڵدۆی بەرازیل و رۆبی ولیامزی گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانی بەشداری دەستپێکی ئەو ئاهەنگە جیهانییە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە باس لەوەش دەکرێت ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیاش بەشداری لەو ئاهەنگەدا بکات کە وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە دەستپێبکات و لە یەکەم یاریشدا روسیاو سعودیە بەیەک دەگەن.

لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری فەرمی فیفا رۆناڵدۆی دیاردە وتوویەتی "هەمیشە ئاهەنگەکانی دەستپێکی مۆندیال سەرنجڕاکێش بوون و چێژی تایبەتیان هەبووە".

  • 1