ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فێرناندۆ سانتۆسى راهێنەرى پورتوگال بەرگرى لە کریستیانۆ رۆناڵدۆى هێرشبەرى هەڵبژاردەکەى دەکات، بەهۆى دەرنەبڕینى خۆشى لەلایەن یاریزانەکە و بەجێهێشتنى یاریگا لە دواى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر ئێران.

سانتۆس دەڵێت "لەو کارە تێدەگەم کە رۆناڵدۆ دواى یارییەکە کردى، یاریزانە گەورەکان هەست بە بێهیواى دەکەن، ئەمەش کاریگەرى لەسەریان دەبێت، چونکە ئەوان لە یارییەکاندا هەردەم جیاوازى دروستدەکەن".

سانتۆس رونیکردووەتەوە، یاریزانە گەورەکان دەیانەوێت باشترینبن، لەبەرئەوە هەست بە نارەحەتى دەکەن کاتێک هەلێکى راستەقینە لەدەستدەدەن و پێیوایە ئەوان وەک یاریزانە ئاساییەکان نین.

  • 1