ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەفەرمی رادجا ناینگۆلانی بەلجیکی بۆ چوار ساڵ پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد و یاریزانەکەش بە هەنگاوە نوێکەی دڵخۆشە.

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند بۆ چوار ساڵ، واتە تا ٢٠٢٢ گرێبەستنی لەگەڵ رادجا ناینگۆلانی یاریزانی یانەی رۆما ئیمزاکردووە.

یاریزانە بەلجیکیەکە لە لێدوانێکدا دڵخۆشی خۆی بە پەیوەندیکردن بە ئینتەر میلانەوە راگەیاند و دەڵێت "پێشبینی ئەو پێشوازییە گەرمەم نەدەکرد، هیوادارم وەرزی داهاتوو ئاستێکی باش پێشکەش بکەم".

ناینگۆلان ئاماژە بەوە دەکات هەڵبژاردنی ئینتەر میلان بەلایەوە ئاسان بووە و دڵخۆشە و ئامادەیە بۆ تاقیکردنەوەی ئەزمونێکی نوێ، هیواداریشە ئەنجامێکی باش لە چامپیۆنز لیگدا تۆماربکەن.

ناینگۆلانی ٣٠ ساڵ، کە لە ١٥٥ یاریدا بۆ رۆما ٢٨ گۆڵی تۆمارکردووە، جارێکی تر لەسەر دەستی لوچیانۆ سپالێتی یاری دەکاتەوە، کە ئەمیش پێشتر راهێنەری رۆما بوو.

  • 1