ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای شکستی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کۆرای باشوور بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر و کراناە دەرەوەیان لە مۆندیالی ٢٠١٨ یواکیم لۆفی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند :ئێمە شایستەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو و وە بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی نەبووین.

لۆف وتی:زۆر بێهیوام و لەم کاتەدا ناتوانم هۆکاری ئەو ئەنجامە خراپە چیبوو، من هەموو بەرپرسیاریەتیەکان لە ئستۆ دەگرم.

وتیشی: گۆڵی یەکەمی کۆریا ئێمەی کوشت چونکە لە کاتێکی هەستیاردا ئەو گۆڵەیان تۆمار کرد.

لۆف ڕایگەیاند: ئێمە دەمانزانی کۆریا بە هێرشی هەڵگەڕاوە یاری دەکات،ئەگەر ئێمە گۆڵێکمان تۆمار بکردایە ئەو یاریە بەو شێوە تەواو نەدەبوو.

لۆف وتی:هەندێک لە یاریزانەکانم نەیانتوانی ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن وەک ئەوەی چاوەروان دەکرا لێیان بۆ نمونە مەسعود ئۆزێل.

وتیشی: ئێستا من شۆک بووم،ناتوانم دەربارەی داهاتووم قسە بکەم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

لۆف وتی: تۆپی پێی ئەڵمانیا بەم شکتە ناڕوخێت،چەندین یاریزانی لاوی ئاست بەرزمان هەیە و دەتوانن لە پاڵەوانێتیەکانی داهاتوودا ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

  • 1