ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یانەی میلانی لە بەشداری کردن لە خولەکانی ئەوروپا لە دوو وەرزی داهاتوو دورخستەوە.

یوفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاوی کردەوە،لیژنەی چاودێری یاری خاوێن دوای لێکۆڵینەوەیان بڕیاریاندا یانەی میلان بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولەکانی ئەوروپادا دوربخاتەوە.

یەکێتیەکە ڕایگەیاند: یانەی میلان بە هۆی پێشێل کردنی یاری خاوێن و کەڵەکە بوونی قەرزێکی زۆر لەسەر یانەکە ڕووبەڕووی ئەو سزایە بۆتەوە ،سەرەڕای سزادانی یانەکە بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ.

یانەی میلان لە وەرزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیدا بوو بەمەش سەرکەوتنی بۆ خولی ئەوروپا بەدەستهێنابوو بەڵام بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یانەکە بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولەکانی ئەوروپا دورخرایەوە.

  • 1