ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید هەوڵى گواستنەوەى مارکۆ ڤیراتى یاریزانى پاریس سان جێرمان دەدەن.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، چەند یانەیەکى ئەوروپا دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ مارکۆ ڤیراتى یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى ئەنجامبدەن.

سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لەگەڵ بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دەیانەوێت پێش دەستپێکردنەوەى وەرزى نوێ گرێبەست لەگەڵ ڤیراتى ئیمزابکەن.

سایتەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، تۆماس توخێلى راهێنەرى نوێى یانە پاریسیەکە رەزامەندى لەسەر رۆشتنى ڤیراتى پیشانداوە، هەروەها یاریزانەکەش دەیەوێت ئەزمونێکى نوێ لە دەرەوەى فەڕەنسا تاقیبکاتەوە.

  • 1