ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لیستەر سیتی ئینگلیزی بە گرێبەستەکەی مانچستەر سیتی هاونیشتیمانی رازیبووە، کە بڕەکەی ٦٠ ملیۆن پاوەندە، لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ریاز موحریزی هێرشبەری یانەکەی.

تۆڕی ناوبراو روونیکردووەتەوە، لەم هەفتەیەدا موحریز پشکنینی پزیشکی بۆ سیتیزن ئەنجام دەدات، وەک ئامادەکاری بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەر لیگەوە.

چاوەڕوان دەکرێت موحریزی ٢٧ ساڵ بۆ سێ ساڵ و بە موچەی هەفتانەی ٢٠٠ هەزار یۆرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی ئیمزابکات.

  • 1